لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ۆرکشۆپێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کارانی شاری سلێمانی لەلایەن نوێنەری ژووری بازرگانی دوبەی بەهاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەم ۆرکشۆپە لە ڕێکەوتی ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ بە بەشداری نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختیار، جێگرانی سەرۆکی ژوور، بورهان علی، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، خالید حاجی علی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، هەروەها ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کاران ئەنجامدرا.
ئامانج شەوکەت موشیر، نوێنەری ژووری بازرگانی دوبەی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ئەم ۆرکشۆپە تایبەت بوو بە ناساندنی دوبەی وەک شارێکی بازرگانی و وەبەرهێنان، کەباسی یاسا و ڕێساکانی ژووری بازرگانی دوبەی کراوە و چۆنێتی کاری هاوبەش و فراوانکردنی کارەکان لە دوبەی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سوپاسی نوێنەری ژووری بازرگانی دوبەی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ۆرکشۆپە، ئەو هەروەها داوای کرد کە هەوڵەکان زیاتر بکرێن بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی دوبەی بۆ سەرەدانکردنی پارێزگای سلێمانی و ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم شارە.
بازرگانان و خاوەن کارانی بەشدار خۆشحاڵبوون لە بەشداریکردنیان لەم ۆرکشۆپەدا. ئەوان ئەم دەرفەتەیان وەک فرسەتێک بۆ ئاشنابوون بە یاسا و ڕێساکانی بازرگانی دوبەی و فراوانکردنی کارەکانیان لەم شارە بازرگانیە بەناوبانگەدا دەبینن.
ئەم ۆرکشۆپە گەشەیەکی بەرچاو بۆ پەیوەندیە بازرگانیەکان لە نێوان سلێمانی و دوبەی دەستەبەر دەکات وە دەرفەتی دیکە بۆ بازرگانان و خاوەن کاران دەرەخسێنێ بۆ ئاشنابوون بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە دوبەی.