نوێنەری خاوەن کارگەکانی بەرهەم هێنانی شەربەت سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن

ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢٥، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ،جێگری سەرۆک، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی خاوەن کارگەکانی بەرهەم هێنانی شەربەت کۆبونەوە.
ئەم سەردانە بە مەبەستی باسکردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفەکانی ئەو کارگەرانە بوو کە لە بواری بەرهەمهێنان و بازرگانی و ژینگەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە گرنگیەوە گوێی لە داواکارییەکانی نوێنەرانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی شەربەت گرت و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە، کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پشتگیریکردن لە بەرهەمهێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومی هاوکاری بکات بۆ دابینکردنی چارەسەر و پشتگیریکردن لەم بکەرتە. بۆ هاندانی گەشەسەندنی پیشەسازی شەربەت و باشترکردنی بارودۆخی ئابووری لە ناوچەکە.