نوێنەرانی کارگەکانی بەرهەمەکانی شیرەمەنی سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن

بەمەبەستی گەیاندی چەند داواکاریەک و پاڵپشتیکردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بەرهەمی ناوخۆ، نوێنەرانی خاوەن کارگەکانی بەرهەمەکانی شیرەمەنی هەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.
ڕێکەوتی 25/11/2024 خالید حاجی علی، بورهان علی ، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە نوێنەرانی بەشێک لە خاوەن کارگەکانی بەرهەمەکانی شیرەمەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
داواکاری خاوەن کارگەکانی بەرهەم هێنانی شرەمەنی پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم و عێراقە لەبەرهەمی ناوخۆی تا بتوانن کاری زیاتر بکەن و دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن، وە بتواندرێت بەرهەمی هاوردەکراو کەمبکرێتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، دڵنییای دەدەن بە خاوەن کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی ناوخۆی کە بەردەوام پشتیوانیان دەبن و داواکاریەکانیان دەگەیەنن بەلایەنی پەیوەندیدار.