له سلێمانی كۆربه‌ندێك له لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له باره‌ی مافه‌كانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان كوردستان ساز كرا و نوێنه‌ره‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شدار بوو.
بابان حه‌مه سوور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15\5\2022 كۆڕبه‌ندێك له باره‌ی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار و خاوه‌نكار و مافه‌كانی كرێكار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكار و هۆشیار كردنه‌وه‌ی كرێكاران سازكرا”.
راشیگه‌یاند ”به‌شێكی كۆڕبه‌نده‌كه ته‌رخان كرا بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكانی كار له په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه به شێوازێكی نوێ كه ببێته مایه‌ی سودمه‌ندبوونی كرێكاران و خاوه‌ن كار و پرۆژه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆڕبهندهكهتدا تێروانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له باره‌ی یاسایی كار و بابه‌ته‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه بۆ به‌شداربووان ڕونكرایهوه و وه‌ڵامی سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان درایه‌وه، هیوادارین كۆڕبه‌نده ببێته هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی كرێكاران و خاوهنكاران.