نوێترین ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمی نیشتمانی و پارێزگاری لە یەدەگی بانکی ناوەندی و پشتیوانیکردن بوو لە بودجە.

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەى دۆخی ئابوری عێراق  ڕایگەیاند، “بەرپرسیارێتی هەڵە و کەموکورتی سێ ساڵی ڕابردوومان هەڵگرت کە هەڕەشە بوو بۆسەر توانای دەوڵەت لە پێدانی پابەندییەکانی بەرامبەر هاوڵاتیان.”

دەشڵێت، “لەگەڵ باشبوونی دۆخی کۆرۆنا، گەشەی ئابوریش بەرەو باشتر دەچێت، باشتربوونی بازاڕی نەوتیش هۆکارێکی تر دەبێت بۆ گەشەکە”.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە “قەیرانی پەتای کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی کردووەتە سەر بەرهەمی ناوخۆیی عێراق”.