ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لقی خۆی کردەوە.
بەئامادەبونی سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ڕێکەوتی ۳۱/۷/۲٠۲٤ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لقی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک کرایەوە.
بەسەرپەرشتی (د.محەمەد شەهاب) سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری ژوورە بازرگانیەکان نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ،جێگری سەرۆک ،سابیر ئەمین، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورو (گەیلان سەعید) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و (عادل نصرالدین)بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و (شکوری جمیل)سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لقی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆکیان کردەوە.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پیرۆزبای کردنەوی لقی زاخۆی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کردوو هیوای خواست بتوانن کاربکەن بۆ بەرەو پێشبردنی کارە بازرگانی و یشەسازیەکان و هاوکری تەواوی بازرگانان و پیشەسازانبن لە بەرەو پێشبردنی کارەکانیان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی و هاوکاریکردنی دەربڕی لە هەر پێداویستیەک بۆ سەرخستنی کارەکانیان.