جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارتن گریفیسس وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی بڕیاری رووسیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه “مایه‌ی نیگه‌رانییه” و بانگه‌وازی كرد رێڕه‌وه‌كه به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
مارتن گریفیسس له‌میانی لێدوانێكدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند: “ئاماده‌ین بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌واوی نیگه‌رانییه‌كیان له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه و جێبه‌جێكردنی”.
گریفیسس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه پاره له‌پێناو پیشه‌سازیی گواستنه‌وه خه‌رجكراوه و له‌كاتێكدا كه ملیۆنه‌ها مرۆڤ تووشی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه، دابه‌شكردنی خۆراك دواكه‌وتووه و رایگه‌یاند: “به‌رده‌وام ده‌بن له متمانه‌كردن به رۆڵی چاره‌نووسسازی توركیا وه‌ك نێوه‌ندگیر، ئاسانكار و خانه‌خوێ”.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری رووسیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه “مایه‌ی نیگه‌رانییه” و داوای كرد رێڕه‌وه‌كه به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
دۆكیومێنتی هه‌وڵی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش به هه‌ماهه‌نگی توركیا و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی جیهانیی خۆراك به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی ٢٢ی تهمووز له ئیستانبوڵ، له‌نێوان ئۆكراینا، رووسیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان واژووكرابوو.
– كشانه‌وه‌ی رووسیا له هه‌وڵی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش
وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا رۆژی ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردبوویه‌وه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگیی و مه‌ده‌نییه‌كان له شاری سیڤاستۆپۆڵ له كرێمیا كه به رووسیاوه لكێندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كرابوو، له هێرشه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كارهاتوون و سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون. ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، كه‌شتییه‌كانی هێزی ده‌ریایی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له‌میانی پێواژووی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی رێڕه‌وی درووستكراو له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌دا، ئه‌ركداربوون.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتبوو: “كیێڤ به به‌شدارى شاره‌زایانى به‌ریتانى، كرده‌وه‌ى تیرۆریستى به‌رامبه‌ر كه‌شتییه‌كانى سه‌ربه كه‌شتیگه‌لى ده‌ریاى ره‌ش و ئه‌و كه‌شتییه سڤیلانهى كه ئاسایشى رێڕه‌وى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه ده‌ستبه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌نجامداوه”.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا راشیگه‌یاندبوو: “به‌هۆى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییەوە، لایه‌نى رووسى به‌شدارى خۆى له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له به‌نده‌ره‌كانى ئۆكرایناوه، هه‌ڵپه‌سارد”.