نرخی یۆرۆ ئهمڕۆ دوشهممه جارێكی دیكه دابهزی و گهیشته نزمترین ئاست لە ماوەی 20 ساڵی رابردودا، ئەوەش بههۆی ئهو نادڵنیاییەی لە ئاسۆی ئابوری ئەوروپا دروستبوه، دوای ئەوەی گازپرۆمی روسی رۆژی هەینی راگرتنی غازی لە رێگەی بۆریی نۆرد ستریم راگەیاند.
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی یۆرۆ بەڕێژەی 0.70% دابەزی و 100 دۆلاری ئهمریكی گەیشتە 0.9884 دۆلار، کە نزمترین ئاسته لە مانگی (کانونی دوەم/1)ی 2002ەوە، پێشبینی دهكرێت زیاتریش داببهزێت له بهرامبهر دۆلاری ئهمریكی.
کۆمپانیای گازپرۆم رۆژی هەینی (2ی ئهیلول) رایگەیاند، دابینکردنی گاز لە ڕێگەی نۆرد ستریمەوە کە بڕیاربو ڕۆژی شەممە دوای کارێکی چاککردنەوە دەست پێبکاتەوە، “بەتەواوی” ڕادەگیرێت.
نرخی گازی سروشتی له ئەوروپا لە (26ی ئابی 2022) نزیک بوەوە لە بەرزترین ئاستی مێژویی خۆی کە 345 یۆرۆیە بۆ هەر مێگاواتێك له کاتژمێرێکدا، بهڵام هەفتەی رابردوش لە ماوەی هەفتەیەکدا بە رێژەی زیاتر لە یەک لەسەر سێی نرخهكهی دابەزی.