لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نرخی گه‌نمی جووتیارانی دیاری كرد كه بۆ هه‌ر تۆنێك ملیۆنێك و 500 هه‌زار تمه‌نه، ئه‌مه‌ش نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌یه عێراق به جووتیارانی ده‌دات.
لیژنه‌كه باسی له‌وه كردووه چوارشه‌ممەی داهاتوو، به فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه. ملیۆنێك و 500 هه‌زار تمه‌ن كه‌متره له 300 دۆلار و ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه وڵاتێكی دراوسێی ئێران، دوو هێنده‌ی ئه‌و نرخه به جووتیاران ده‌دات.
پێویسته بوترێ پێشتر به‌شێك له به‌رپرسانی ئێران، هۆشدارییان دابوو له‌وه‌ی دەبێ نرخی گه‌نم له‌لایه‌ن حكوومه‌ت به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا جووتیاران گه‌نمه‌كه‌یان به قاچاخ بۆ عێراق ده‌گوازنه‌وه و به‌مه‌ش زیان به كه‌رتی كشتوكاڵی ئێران ده‌كه‌وێت.
ئه‌و نرخه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نم ده‌ستنیشانی كردووه، دوو هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌یه كه له ئێران به جووتیاران ده‌درێ، كه‌وایه ئه‌گه‌ری زۆره گه‌نم به قاچاخ بۆ عێراق بێت و به فێڵ راده‌ستی سایلۆكانی عێراق بكرێت.
هه‌موو وڵاتێك بۆ هاندانی جووتیاران، ته‌نانه‌ت له سه‌رووی نرخی جیهانیی گه‌نم له جووتیارانی ده‌كڕێته‌وه، له نزیكه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه قه‌یرانی خۆراك به‌تایبه‌تی دوای جه‌نگی ئۆكراینا سه‌ری هه‌ڵداوه، وڵاتان پلانی جیاوازیان بۆ په‌ره‌پێدانی خۆراك گرتووه‌ته‌به‌ر.