بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانی گۆڕی و نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدەشی دیاری کرد
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەسلێمانى لەنێوان (12.500 بۆ 13.500) دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موهلیدەش گۆڕانکارى تێداکرا.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 2/10/2022 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە(64) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە (تشرینى یەکەم)، موەلیدە لەکاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر 6:30 بۆ 8ى بەیانى ئەگەر کارەباى نشتیمانى کوژایەوە، موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
راگەیاندنى
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى