به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له سلێمانی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی تهمموز له‌نێوان (12) هه‌زار بۆ (13) هه‌زار دیناره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی ته‌مموزدا له نێوان (280) بۆ (295) كاتژمێردا بوه، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ له (44) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له نێوان (12) هه‌زار بۆ (13) دینار ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه واته هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسهكهدا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.