نرخی پاوه‌ند كه پاره‌ی فه‌رمیی به‌ریتانیایه، له دابه‌زیندایه، دوێنی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته نزمترین نرخ كه له دوو ساڵ و نیوی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر پاوه‌ندێك گه‌یشتووه‌ته 1.17 دۆلار، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 1.36 بوو. دواین جار كه نرخی پاوه‌ند بۆ ئه‌و ئاسته دابه‌زی، بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2020 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له ژێر كاریگه‌ریی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له به‌ریتانیا كه‌ره‌نتین راگه‌یه‌نرا و كاریگه‌ریی خراپی خسته سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نرخی ئه‌و جۆره دراوه به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرایناش بێ كاریگه‌ر نه‌بوو.
پرسی هه‌ڵاوسان و سستبوونی ئابووری ئه‌وروپا و به‌ریتانیا، به گرنگترین هۆكاری پاشه‌كشه‌ی دراوه‌كان به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌رزترین نرخی پاوه‌ند له 10 ساڵی رابردوودا، بۆ ته‌مووزی ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر پاوه‌ندێكی به 1.70 دۆلار ئاڵوگۆڕ ده‌كرا. له‌و ماوه‌یه‌دا پرسی برێگزیت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كاریگه‌ری زۆر خراپی بۆ سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های پاوه‌ند هه‌بوو، پرسێك كه بۆریس جۆنسن سه‌ری خست.
دیار نییه دوای ئه‌و رووداوانه نرخی پاوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه یان نا، چونكه دۆخی ئابووری ئه‌وروپا و دنیایش جێگیر نییه و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كاریگه‌ری زۆر خراپی بۆ سه‌ر ئابووری وڵاتان هه‌بووه.