وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ هه‌ر تۆنێك گه‌نم به 850 ھەزار دینار له جوتیاران وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاووتوێكردنی ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتن و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می گه‌نم بۆ وه‌رزی 2023 ئه‌نجامدرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا، هه‌ر تۆنێك گه‌نم له جوتیاران به 850 ھەزار دینار وه‌ربگیرێت.
عه‌باس جه‌بر عه‌لیاوایی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند كه “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نم له‌لایه‌ن كۆگا و فرۆشگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه”.
وتیشی: “بڕه پاره‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه جوتیاران له ماوه‌ی دوو هه‌فته زیاتر نه‌بێت له واده‌ی گه‌یاندنی به‌روبوومه‌كه بهكۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی”.
عه‌باس جه‌بر راشیگه‌یاند كه “ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بریتی بوون له ده‌ركردنی بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جوتیارانه بگرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی تاوه‌كو پاڵپشتیه‌كانی حكومه‌ت بۆ كڕینی گه‌نم و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ئه‌وانیش بگرێته‌وه”.
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه “ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی هاوینه به خێراییه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌روه‌ها پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ جوتیارانی عێراقی له ماوه‌ی داهاتوودا به خێرایی به‌رده‌وام ده‌بێت”.