بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە و بەڵێندراوە گرانتر نەكرێت”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە نرخی هێلكە بەرزبووەتەوە و یەك كارتۆن زیاتر لە 17 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەكەی.
ئاشكرایكرد، هەفتەیەك لەمەوبەر یەك كارتۆن هێلكە 48 بۆ 50 دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ 65 هەزار دینار كە هۆكارەكەشی پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و جگەلەوەش هاوردەكردنی قەدەغەكراوە و خواستی ناوخۆ پڕناكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “كۆبوونەوەمان لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كردووە و بەڵێنیان داوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرزنەكرێتەوە”.