نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ بە 2375 دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش بە نزیکەی 87 دۆلار مامەڵەیان پێوەکرا.

 بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەو ئاستە لە دوای دابەزینی 30 دۆلاری لە نرخی زێڕ بوو کە رۆژی چوارشەممە روویدا و نرخی زێڕی لە 2380 دۆلارەوە بۆ 2350 دۆلار دابەزاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت نزیکەی چەند سەنتێک بەرزبووەوە، بەڵام هێشتا بازاڕی نەوت نەیتوانیوە زیانەکانی رۆژی چوارشەممەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.

 نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 10 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل بە 87 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش نزیکەی 2 سەنت بەرزبووەوە بۆ 82 دۆلار و 71 سەنت.

 هەر دوو نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا و برێنت رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی 3٪ دابەزیبوون

بانکی جەی پی مۆرگن لە راپۆرتی خۆیدا لەسەر بازاڕی نەوت رایگەیاندووە، لە مانگی 4ی ئەمساڵدا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت 101 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل کەمتر بووە لە پێشبینییەکان.

 

 

 

 

 

 

وەرگیراوە لە ڕووداو