ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئازاری 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزی و نرخی نەوتی برێنت بە 108.25 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 5% دابەزی و ئێستا بە 108.25 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش 5.64% دابەزی و بە 101.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری ناجێگری بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت کە لەچەند کاتژمێری رابردو هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا خاو بوەتەوە و پێشبینی ئاگربەست لەنێوان هەردولادا دەکرێت،
هۆکارێکی دیکەی ناجێگری بەهای نەوت پەیوەندی هەیە بە ئاماژەی ئەرێنی سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی تاران، بەجۆرێک ئەگەر هەردولا بگەنە رێککەوتن، سزای سەر کەرتی نەوتی ئێران هەڵدەگیرێت.