نرخی نەوتی خاو لە سەرەتای مامەڵەکانی ئهمڕۆ پێنجشەممەدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش زیانەکانی پێشوی پێچەوانە کردەوە کە بەهۆی ترسی پاشەکشەی سوتەمەنی ئەمریکا و زیادبونی هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیاوه لێی كهوتبو.
بهیانی ئهمڕۆ نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت 0.22 سهنت واتا بهڕێژهی 0.28%ی نرخهكهی بهرزبوهوه و گهیشته 77.91 دۆلار، نرخی نهوتی تهكساسی ئهمریكاش 0.13 سهنت واتا بهڕێژهی 0.17%ی نرخهكهی بهرزبوهوه و گهیشته 74.43 دۆلاری ئهمریكی.
داواکاری نوێ بۆ کاڵای بەرهەمهێنانی ئەمریکا لە مانگی ئازاردا زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانکراو دابەزیوه، ئەوەش ئاماژەیە بۆ کەمبونەوەی خەرجییەکانی بازرگانی.
بهگوێرهی داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردودا 5.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا کەمیکردوە و گەیشتوەتە 460.9 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش زۆر زیاترە لە تێکڕای پێشبینییەکانی شرۆڤەکاران بۆ کەمبونەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.
پشکی ئۆپێک لە هاوردەکردنی نەوتی هیندستان لە ساڵانی 2022-2023 بەخێرایی دابەزیوە و گەیشتوەتە نزمترین ئاست لە ماوەی لانیکەم 22 ساڵدا بەهۆی هەرزانتربونی نەوتی ڕوسیا، هاوکات چین کڕینی نەوتی خاوی ئۆرالی ڕوسیای بەرزتر دەکاتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، بارکردنی نەوت لە بەندەرەکانی ڕۆژئاوای ڕوسیا لە مانگی نیساندا بەرزترین ئاستی دەبێت لە ساڵی 2019ەوە، بەو پێیەی ڕۆژانە 2 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای بەڵێنی مۆسکۆ بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هەروەها مۆسکۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ تورکیا، ئاسیا، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین زیادکردوە.
ئەم بەرزبونەوەیە دوای ئەوە دێت کە نرخی نەوت لە ڕۆژی چوارشەممەدا نزیکەی 4% دابەزیوە و بەردەوامیش روی له دابهزین كردوه، دوای ئەوەی دروستبونی ترسی گەشەسەندنی پاشەکشە لە ئەمریکا کە گەورەترین ئابوری جیهانە.