نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و پێشبینی ده‌كرێ هه‌ر ئه‌مساڵ بگاته 100 دۆلار، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌شی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازیی كڕینی نه‌وت له بازاڕه‌كانی ئاسیا و هه‌نگاوه‌كانی ئۆپێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، ئێسته به 92 دۆلار و 30 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 89 دۆلار.
نرخی ئێسته‌ی نه‌وت به به‌رزترین نرخ له‌وه‌ته‌ی 10 مانگی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت، پێشتر گۆڵدمه‌ن ساكسی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی كردبوو نرخه‌كه‌ی له ساڵی 2024 بگاته سه‌رووی 100 دۆلار، به‌ڵام پێشبینی دامه‌زراوه‌ی تری بانكی و بازرگانی ده‌ڵێن، نرخه‌كه‌ی هه‌ر له‌مساڵدا ده‌گاته 100 دۆلار.
نوێترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و قه‌باره‌ی كڕینی نه‌وت به‌راورد به رابردوو زیادی كردووه. چین ده‌ستی به كڕینی نه‌وتی زیاتر و پڕكردنی كۆگه‌كانی نه‌وت به تایبه‌تی بۆ وه‌رزی زستان كردووه و ده‌خوازێت گره‌نتیی زیاتر به پرسی هاورده ببه‌خشێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سعوودیه به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئۆپێك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دابه‌زاندووه، ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌م كردووه‌ته‌وه. سعوودیه هه‌فته‌ی رابردوو دابه‌زاندنی خۆبه‌خشانه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژ كرده‌وه، هاوكات رووسیاش بڕیاری دا 300 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ كه‌م بكاته‌وه.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت له هه‌فته‌كانی رابردوودا، پێوه‌ندیدار بووه به كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه 33 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و سه‌رچاوه‌یه دابه‌زیوه.
ماوه‌یه‌ك بوو پاشه‌كشه‌ی بازاڕه‌كانی چین و ئه‌و ئامارانه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا بڵاو ده‌كرایه‌وه، كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر بازاڕی نه‌وت و له نرخه‌كه‌ی دابه‌زاندبوو، به‌ڵام وا دیاره ئه‌م هۆكاره نوێیانه قه‌ره‌بووی دابهزینهكهیان كردووه‌ته‌وه.