به‌هۆی زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ری، نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش ده‌ڵێت، دابه‌زینی نرخی مریشك زیانی به خاوه‌ن كێڵگه‌كان گه‌یاندووه. ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان نزیكه‌ی سێ هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت.
نازم جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه به دوو هه‌زار و 500 دینار ده‌رچووه بۆ بازاڕ، هۆكاری دابه‌زینی نرخی مریشك په‌یوه‌سته به زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ر مریشك.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوو نرخی عه‌له‌ف و جوچك و هه‌ندێ شتی تر گرانكرا، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك تا پێده‌گات و ده‌خرێته بازاڕه‌وه دوو هه‌زار و 800 تا سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه زیانمه‌ند ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ئێسته زیاتر له %20ی خاوه‌ن كێڵگه‌كان جوچكیان داخڵ نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆر ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا زۆر دابه‌زیووه، له كاتێكدا پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه خاوه‌ن كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 100 دینار ده‌كه‌وت”
لای خۆیه‌وه یاسین حاجی مریشكفرۆش، راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته نرخی مریشك له ناوخۆ زۆر گران نییه، رێگه به خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌درێت مریشك بۆ شاره‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق بنێرن.
روونیشی كرده‌وه كه دابه‌زینی نرخی میشك پێوه‌سته به‌وه‌ی كه خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌موو پێكه‌وه جوچكیان داخڵ كردووه و پێكه‌وه به‌رهه‌مییان خستووه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رهه‌م زۆر بێت و خواست كه‌متر بێت.
له هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م گۆشتی مریشك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێ، به‌ڵام یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی مریشك، بوونی ماسییه كه ئێسته راوكردن ئاساییه و نرخی كیلۆیه‌كی به سێ هه‌زار و 500 تا چوار هه‌زار دیناره.