نرخی زێڕ له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی، دوای کەمبونەوەی نیگەرانییەکان دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، یه‌ك ئۆنسه به‌رامبه‌ره به 1814 دۆلار و یه‌ك لیره‌ش به‌رامبه‌ره به 390 دۆلار، بازرگانێكی ئه‌و كانزا گرانبههایهش ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ی رو له به‌رزیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی 0.4% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك ئۆنسه به‌رامبه‌ره به 1.814 دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له 17ی (کانونی یەکەم/12)ی ئه‌مساڵه‌وه كه به‌خۆیه‌وه بینیوه.
محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری نیاز لە سلێمانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 220 هەزار دینار، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیاری 21 بە 370 هەزار دینارە و نرخی یەك لیرە بە 390 دۆلارە.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و بازرگانه‌ی زێڕ، له ئێستادا نرخی زێڕ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات، ئابوریناسانیش پێیانوایه، سێ هۆکار بونەتە هۆی بەرزبونەوەی بەهای زێڕ، هۆکاری یەکەم ئەوەیە لەمکاتەدا لەبەشێک لە وڵاتان و ناوەندە ئابورییەکان مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین سنوردار و قەدەغەکراوە، بۆیە لەئێستادا ئەو دراوە وەک قاچاغ و لەدەرەوەی یاساکان مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری دوەمی بەرزبونەوەی بەهای زێڕ پەیوەندی بە ناجێگیری نرخی نەوتەوە هەیە، چونکە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەهای نەوت دابەزینی تۆمارکرد و لەئێستاشدا دوبارە بەرزبوەتەوە، هۆکاری سێیەمیش پەیوەندی بە سەری ساڵەوە هەیە و لەمکاتەدا زۆربەی وڵاتان سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەن بۆ ساڵی نوێ، زۆربەی کورتهێنان و کەموکورتی دارایی‌ش بەزێڕ پڕدەکرێتەوە.