نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانی ئامادەباشی گشت هێزەکانی دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز بووه‌وه بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 20 ساڵدا به‌رانبه‌ر به دراوه گه‌وره‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چاوه‌ڕوانییه‌كانی زۆری دراو له بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، فه‌رمانی دا بۆ ئامادەباشی گشت هێزه‌كانی، بۆیه نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه.
ڕێژه‌ی سوودی بانكی به 75 خاڵی بنه‌ڕه‌تیی تر به‌رز كرده‌وه بۆ مه‌ودای نێوان 3.00 بۆ 3.25% وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چاوه‌ڕوان ده‌كرا
پێوه‌ره‌كانی دۆلار كه پێوانه‌كردنی ئه‌دای دراوی ئه‌مه‌ریكییه له به‌رانبه‌ر شه‌ش دراوی سه‌ره‌كی له‌وانه یۆرۆ و پاوەند و یێن، بۆ یه‌كه‌م جار له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2002وه بۆ 111.79 به‌رز بووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ژاپۆن ڕۆژی پێنجشه‌م، ڕێژه‌ی سوودی بانكی زۆر نزم و ڕێنوێنییه‌كانی سیاسه‌تی دراوی گونجاوی هێشته‌وه، نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 24 ساڵدا بۆ سه‌رووی 145یێن.
هه‌روه‌ها نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دۆلاری نیوزله‌ندا و ئوسترالی، به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد و به‌رانبه‌ر به یوانی چینی و وۆنی كۆری به‌رز بووه‌وه.
پێشبینییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌ری ده‌خه‌ن كه له ساڵی داهاتوودا، رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 4.6% و تا ساڵی 2024 سوودی كه‌م نابێته‌وه.
ڕێژه‌ی سوودی بانكی به 75 خاڵی بنه‌ڕه‌تیی تر به‌رز كرده‌وه بۆ مه‌ودای نێوان 3.00 بۆ 3.25% وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چاوه‌ڕوان ده‌كرا.