نوێترین راپۆرتی مانگانه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له‌باره‌ی هه‌ڵاوسان بڵاو كرایه‌وه و به‌پێی راپۆرته‌كه، له یه‌كه‌م مانگی هاوینی ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی خۆراك گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 90%.
نرخی هه‌ڵاوسانی مانگانه له كاتێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه كه پێشتریش خۆراك هه‌ڵاوسانی سه‌رووی 80%ی تۆمار كردبوو. دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌تی ئێران نرخی هه‌ریه‌ك له هێلكه، مریشك، شیر و په‌نیر و رۆنی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاند و رای گه‌یاند، دابینكردنی دۆلاری چوار هه‌زار و 200 تمه‌نی، بۆ هاورده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه نه‌یتوانیوه رێ له گرانبوونیان بگرێت.
ئاماری نوێی ئێران ده‌ریده‌خات هه‌موو ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی حكوومه‌تی ئێران بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان گرتوویه‌ته‌به‌ر، شكستیان هێناوه و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بكرێت.
پێویسته بوترێت كۆی گشتیی هه‌ڵاوسانی ئه‌م مانگه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو سه‌رووی 54%ه . هه‌ڵاوسانی خۆراكیش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 87% بووه. هه‌ندێك به‌رهه‌می خۆراكی تا نزیكه‌ی 300% گرانتر بوون.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، نرخی خانوو و كرێی خانوو به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو 32% گرانتر بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاماره‌ش پێناچێت راست بێت، چونكه به‌رپرسێكی خانووبه‌ره‌ی ئێران ماوه‌ی رابردوو گوتی، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا نرخی كرێ 300% زیادی كردووه.
جێی باسه نرخی خانوو له تاران ئه‌وه‌نده گران بووه كه به‌راورد به داهاتی هه‌ر خێزانێك یه‌كسانه.