نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 107 دۆلار بەرزبوویەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی نیسانی 2022 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە سەرووی 107 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ خاوبوونەوەی گەشەی ئابوریی جیهان لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتیی دراوەوە بە دابەزین دەستیپێکرد، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە ستراتیژییە بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 107 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسیش بە 103 دۆلار و 6 سەنتە.