به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك، ناردنی مریشك بۆ شاره‌كانی عێراق راگیراوه، بازگه‌كانیش ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه رێ نه‌درێت مریشك بڕوات.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نرخی مریشك له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، دواجار نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌یشته چوار هه‌زار و 750 دینار، ئه‌وه‌یش لایه‌نی پێوه‌ندیداری ناچار كرد رێوشوێن بۆ دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی حوزه‌یران، سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی سلێمانی، راگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك له ناوخۆ، ناردنی مریشك بۆ شاره‌كانی عێراق راگیراوه، بازگه‌كانیش ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه رێ نه‌ده‌ن مریشك بچێته ده‌ره‌وه، له پێناو ئه‌وه‌ی زۆر له ناوخۆ گران نه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته نرخی مریشك له ناوخۆ له سه‌رووی چوار هه‌زار و 200 دیناره‌وه‌یه بۆ یه‌ك كیلۆ، هه‌ركات نرخه‌كه‌ی هاته خوار چوار هه‌زار دینار، ئه‌وكات رێ ده‌درێت مریشك بۆ شاره‌كانی عێراق بڕوات.
لای خۆیه‌وه فیراس سادق به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، له ناوخۆی هه‌رێم كه‌متر خواست له‌سه‌ر مریشكی بچووك هه‌یه ئه‌وانه‌ی كێشیان له خوار دوو كیلۆگرامهوهیه، بۆیه ئه‌و مریشكه بچووكانه بۆ شاره‌كانی عێراق دێنه ناردن، مریشكی تر له ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بڕیارێك لە كشتوكاڵەوە بۆ راگرتنی نییە، بەڵام پارێزگاكان ئازادن هەر بڕیارێك لەبارەی را‌گرتن یان ناردنی مریشك دەدەن.
به وته‌ی خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گرانبوونی نرخی مریشك پێوه‌ندی به گرانبوونی عهلهفهوه هه‌یه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئێسته نرخه‌كه‌ی به‌راورد به پێشوو دوو هێنده زیادی كردووه.