راوێژكارێكی سوودانی رای دەگەیەنێت، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانكی ناوەندی جێبەجێی دەكات، ئێستا نرخی دۆلار نزیك دەبێتەوە لەو نرخەی دیاری كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕ بەردەوامە بۆ نرخی دیاریكراو، ئەمەیش بەشێوەیەكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنی سیاسەتی دراوی بانكی ناوەندی عێراق بەتایبەتی و ئەو ڕۆڵی سیاسەتە پشتیوانییەی حكوومەت لە دابینكردنی داواكاری بۆ دراوی بیانی جێبەجێی دەكات.
باسی لەوەش كردووە، هۆكارێكی تر ئاسانكاری و باشتركردنی ڕێكارەكانی گواستنەوەی دۆلای پێویستە، ئەویش فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی لە ڕێی كەناڵەكانی پابەندبوونی نێودەوڵەتییەوەیە، ئەو سیاسەتەش وایكرد بازرگانان بەخێرایی خۆیان لەگەڵ گونجاندووە.
روونی كردووەتەوە، ئێستە یەدەگی گەورەی دراوی بیانی پاڵپشتی دەكرێت، كە بەرزترینە لە مێژووی دارایی وڵاتدا. هەموو ئەم هۆكارانە وردە وردە جیاوازیی نێوان ئەو دوو نرخە بچووك دەكەنەوە.
ئەو نرخە لە كاتێكدایە لەلایەن بانكی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵ، نرخی 100 دۆلار بۆ 131 هەزار دینار دابەزێنرا، ئەوەیش وایكردووە بەردەوام گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار هەبێت و هێشتا نەگەیشتووە بەو نرخەی دیاری كراوە.