میدیاى فه‌رمی عێراق: ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌و نرخه‌ى بانكى ناوه‌ندیی دیاریكردوه‌

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى فه‌رمی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌و نرخه‌ى بانكى ناوه‌ندیی دیاریكردوه‌.

ڕۆژنامەی “سەباح”ی حكومه‌تى عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار لەبازاڕدا نزیك دەبێتەوە لەو نرخه‌ى بانکی ناوەندیی بۆی دیاریکردوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌زهه‌ر محەمەد ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕۆژنامەکەی وتوه‌، “داکشانی نرخی دۆلار لەبازاڕدا بۆ سەرکەوتنی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی‌و سیاسەتی حکومەت دەگەڕێتەوە”.

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، “زۆریی یەدەگی دراوی بیانیی کە گەورەترینە لەمێژوی عێراقدا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار”.

به‌گوێره‌ى دوایین نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، له‌ئێستا به‌هاى 100 دۆلار له‌بازاڕه‌كاندا، به‌رامبه‌ر 142 هه‌زار دینارو پێشبینیده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌140 هه‌زاردا جێگیربێت.