كۆمپانیای میتسوبوشی ڕای گه‌یاند، تازه‌ترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل SUVی له جۆری ”ئاوتلانده‌ر”ی نمایش كرد كه به هاوكاری كۆمپانیای نیسان، توانیویانه ئۆتۆمبێلێك دروست بكه‌ن كه له‌ڕووی قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، قه‌باره‌ی بزوێنه‌ر و تایبهتمهندییهكانیشیهوه جیاواز بێ له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر.
له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ”mitsubishicars” ئه‌وه ئاشكرا كراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه ئێسته له ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان وڵاتی تر به‌رده‌سته بۆ كڕین ، له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا به دنیادا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان به هاوكاریی كۆمپانیای نیسان دروست كردووه كه له هه‌موو ڕووێكه‌وه جیاوازه، چونكه قه‌باره و بزوێنهرهكهیشمان گه‌وره‌تر كردووه، جگه له‌وه‌یش خه‌ڵك داواكاریی زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان له دنیادا.
له‌باره‌ی تایبهتمهندییهكانیشیهوه وتراوه، ئاوتلاندهری نوێ بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره كراوه بۆ 2.5 لیتر به چوار سلنده‌ر، هێزی 181 ئه‌سپی هه‌یه، به‌ڵام تا ساڵی داهاتوو تاك بزوێنه‌ر ده‌بێ، مه‌به‌ست له‌وه ناكرێته هایبرید تا 2023، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئۆتۆمبێلێكی به‌هێزه، بۆیه شاره‌زایان له بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆتۆمبێل له 10 پۆینت 7.5 پۆینتیان به‌م به‌رهه‌مه به‌خشیوه، له ڕووی نرخیشه‌وه به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌گۆڕێت و له 26 هه‌زار و 495 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه، كه ئایا ئه‌م به‌رهه‌مه له كوردستان به‌رده‌سته، یان كه‌ی ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان؟ هه‌نگاو محه‌مه‌د شاره‌زای بواری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەڵێت، تا ئێسته ئه‌م مۆدێله نوێیه نه‌گه‌یشتووه‌ته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو بازاڕه‌كاندا هه‌یه، له‌وانه‌یه بۆ كۆتاكانی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو بگاته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داواكاریی خه‌ڵك بۆ به‌رهه‌مه‌كه.
میتسوبوشی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له 22 نیسانی ساڵی 1970 دامه‌زراوه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته میناتۆ له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن، ئه‌م كۆمپانیایه به‌وه ناسراوه كه ئۆتۆمبێله‌كانی خاوه‌نی بزوێنه‌ری به‌هێزن و له‌ڕووی كوالێتی ئۆتۆمبێلیشه‌وه زۆر ناوازه‌ن و بۆدییه‌كی پته‌ویان هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه به دنیادا بڵاو ببێته‌وه.