ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەڕێکەوتی ۲٠۲۳/۱۱/۳٠ بەسەرکەوتوانە کارەکانی ئەنجامدا، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە تەواوی کەسایەتی و لایەنە پەیوەندی دارانە دەکەین کە هاوكاربوون لەگەڵماندا بۆ بەڕێوەچون و سەرکەوتنی پرۆسەكە.
هەروەها ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی تەواوی ئەو بازرگان و پیشەسازانە دەکات كە بەشداربوون لەپرۆسەی دەنگداندا، وە پیرۆزبای لەو كاندیدانە دەكەین كە توانیان متمانەی بازرگانان بەدەست بهێن، وەهیوای بەردەوامی بۆئەو پاڵێوراوانە دەخوازین کە لە پرۆسەکەدا بەشداربوون و نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن.
ژوورەکەمان هەموو ئەو بەربژێرانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە پرۆسەی هەڵبژاردن بەشداربون وناڕازین لەئەنجامی بەرایی هەلبژاردن دەتوانن تا ماوەی هەفتەیەکدا تانە لەئەنجامەکە بدەن.
ماوەی وەرگرتنی تانە بۆ یەک هەفتە دەبێت لە ڕێکەوتی ۲٠۲۳/۱۲/۳ بۆ ۲٠۲۳/۱۲/۱٠ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بۆهەر تانەیەک بڕی یەک ملێۆن و ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.