ماوه‌ی سێ رۆژه مانگرتنی كرێكاران له شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌ستی پێ كردووه، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی مانیان گرتووه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن و كارگه و دامه‌زراوه‌ی زیاتری پیشه‌سازی كاره‌كانیان ده‌وه‌ستێنرێت.
پێشتر زیاتر كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت و گاز و پێترۆكیمیایی له مانگرتنه‌كه‌دا به‌شدار بوون، به‌ڵام ئێسته كرێكارانی هه‌ریه‌ك له پیشه‌سازیی مس و پۆڵاشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، سه‌رووی 30 دامه‌زراوه كاره‌كانیان وه‌ستاوه و كرێكاران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا به‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان له مانگرتن به‌رده‌وام بن.
مانگرتنه‌كه پێرێ شه‌موو 22ی نیسان ده‌ستی پێ كرد و ده‌یان شاری ئێرانی گرته‌وه. كارگه‌كانی كۆمپانیاكانی ئازه‌رفێلێز له پارێزگای فارس، ئۆتۆمبێل‌سازیی ئه‌راك، پیشه‌سازیی سینا، پیشه‌سازی نه‌وتیی و پێترۆكیمیایی كه‌نگان له پارێزگای بووشێهر، پێترۆكیمیایی ئاپادانا له عه‌سه‌لویه، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای ئابادان، گه‌چساران و پێترۆكیمیایی دێهلۆڕان له ئیلام و پۆڵای یه‌زد و كرێكارانی ده‌یان كارگه‌ی تر به‌شدارییان له مانگرتن كردووه.
داواكاریی سه‌ره‌كی كرێكاران كه زۆربه‌یان له جۆری گرێبه‌ستن ئه‌وه‌یه، مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان به رێژه‌ی 79% به‌رز بكرێته‌وه و سه‌عاتی كاری رۆژانه‌شیان له 10 سه‌عات بۆ هه‌شت سه‌عات كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌وان داوای ئه‌وه‌شیان كردووه له مانگێكدا 10 رۆژ پشوویان پێ بدرێ و 20 رۆژه‌كه‌ی تر له كاریان به‌رده‌وام بن.
ئه‌و داواكارییه‌ی كرێكاران له كاتێكدایه كه ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بڕیاری داوه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كرێكاران 27% به‌رز بكاته‌وه.
كرێكاران ده‌ڵێن ئه‌م رێژه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رزیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان یه‌كتر ناخوێننه‌وه و ناكرێ شتومه‌ك نرخه‌كه‌ی سه‌رووی 50% گران بێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا مووچه‌یان 27% به‌رز بكرێته‌وه.