ئا: رێژەن سه‌ردار
دەڵەمە، جۆرە شیرەمەنییەکە کە لەشیری کەم چەوری‌و بێ شەکر ئامادەکرێتو بەدۆشاوی ترێ یان دۆشاوی خورماوە دەخورێت، لەدو شوێنی ناو بازاڕی شاری سلیمانیدا، دوو برا ماوەی ٢٥ ساڵە ده‌ڵه‌مه دەفرۆشن.
هەموو دەمەو ئێوارانێک بەدرێژایی ساڵ، لەو خوار سینەما سیروانی جارانەوە، کامەران لەسەر عەرەبانەیەکی سپی چەند سینە دەڵەمەیەکی پڕ لەقاپی بچوکدا لەسەر یەک ریز کردووەو پەیتا پەیتا خەڵکی بەتامەزرۆوە دۆشاوی دەکەن بەسەرداو دەیخۆن. کامەران بە”بازرگانی پیشەسازی” وت “له‌سلێمانیدا ته‌نها ئێمه ده‌ڵه‌مه دروست دهکهینو دهیفرۆشینو خەڵکی شار زۆر حەزیان لەدەڵەمەیە”.
وتیشی “ئه‌م پیشه‌یه‌مان لهباوکمانهوه بۆ ماوه‌ته‌وه که له‌ساڵانی حه‌فتاکان یه‌که‌م که‌س بووه له‌سلێمانی ده‌ڵه‌مه‌ی دروست کردوه‌و فرۆشتویەتی، براکه‌شم (حاجی سۆران محه‌مه‌د) ماوه‌ی 25 ساڵه ده‌ڵه‌مه ده‌فرۆشێت، له ئێستادا من‌و برا بچوکه‌که‌شم سه‌رقاڵی ئه‌م ئیشهینو ئێواران له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی نزیکه‌ی 5 سینی ده‌ڵه‌مه ده‌فرۆشم”.
دەڵەمە خواردنێکی بەتامی کوردەوارییەو لەساڵانی زوودا بەشیری مەڕو شیری دار هەنجیر لەبەهاراندا لەگوندەکان دروستیان دەکرا، کامەران سەبارەت بەچۆنیەتی دروستکردنی دەڵەمە وتی “دەڵەمە له‌شیری بێ چهوریو بێ شه‌کر دروست ده‌کرێت، کە شیرەکە نەزۆر شل بێت‌و نەزۆر توند بێت‌و لەبەر کەم کوڵاندنی ترش نەبووبێو کەمێک مەیی بێ، شیرەکە کە گەرم دەبێت پێش ئەوەی هەڵچێت دایدەگریت، هاوکات جەلاتین لەناو ئاوێکدا نەگەرم بێت‌و نەسارد دەیگریتەوەو دەخەیتە ناو شیرەکەو خاوی دەکەیتەوە بەهێواشیو پاشان دەکرێتە قاڵبەوە، وازی لێدەهێنیت تا سارد دەبێتەوەو دۆشاوی ترێ یان خورمای دەکرێت بەسەردا دەخورێت”.