دوای ئەوەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا بانکی ناوەندیی عێراق رەزامەندیی پیشاندا بە فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە نرخی کەمتر لە بازاڕ و هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”خۆشبەختانە لە ئێستادا لە فرۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر و دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عێراق دەفرۆشرێت بەو گەشتیارانەی کە دەیانەوێت سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن”.
روونیشیکردەوە کە گەشتیارێك تا حەوت هەزار دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندی پێدەفرۆشرێت، بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە:
١- هەبوونی پاسپۆرت
٢-هەبوونی تیکت
٣- تەواوکردنی بۆردینگ
٤- تەمەنی گه‌شتیار پێویستە سه‌رووی ١٨ ساڵ بێت
٥- هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێكدا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق راگه‌یاندبوو کە ئەو گه‌شتیارانەی بۆ ئێران، سووریا، لوبنان و كۆریای باكور گەشت دەکەن، لەو بڕیارە سوودمەند نابن.