بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە سێ مانگی بەهاری 2022 دا لە دەروازە سنورییەکانی کرماشانەوە بە بەهای یەک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کاڵاو کەلوپەل هەناردەی عێراق هەرێم کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بە بەهای نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەش 43%ـی کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
بەختیار رەحمانی پوور، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تەمووزی 2022 رایگەیاند، “43% کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە بووە و 53%ـی دیکەش لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، ئیلام و خوزستانەوە بووە.”
رەحمانی پوور،هەروەها وتیشی، ” لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بە بەهای 211 ملیۆن و 880 هەزار دۆلار، لە دەروازەی خوسرەوی لە قەسری شیرینەوە بە بەهای 200 ملیۆن و 555 هەزار دۆلار، لە سنووری سومار هەر لە هەمان پارێزگا بە بەهای 130 ملیۆن و 725 هەزار دۆلار و لە شێخ سڵە و شوشمێشەوە بە بەهای نزیکەی 81 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردە کراوە”.