بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان چەندین ئاژەڵ كە كێشی سەرجەمیان نزیكەی دوو تۆن بون، بەهۆی ئەوەی هەڵگری نەخۆشی بون، رەتكراونەتەوە.
شاڵاو عارف بەرێوەبەری کوشتارگەی سلیمانی ڕایگەیاند، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، ستافەکانیان پشکنینیان کردوە بۆ سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی هێنراونەتە کوشتارگەکەیان بەمەبەستی سەربڕینیان، بەڵام بەهۆی نەشیاوی و هەڵگری نەخۆشییەوە، تۆنێک و ٧٥٠ كیلۆگرام گۆشتییان ڕەتکردوەتەوە .
بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە كاتژمێر ٧ـی بەیانی تاوەكو ٤ـی ئێوارە لە كوشتارگەی سلێمانی، ٥٧ تۆن و ١٠٠ کیلۆ گۆشت ڕادەستی هاوڵاتیان کراوە کە لە ڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە، شیاو بون بۆ بەکارهێنان.
ئاشکرایکرد، تۆنێک و ٧٥٠ كیلۆگرام گۆشت رەتكراوەنەتەوە کە لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبون و هەڵگری نەخۆشی بون.