لە کەلار خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو بازرگان و سەرمایەدارانەی کە لەماوەی ڕابردوودا خزمەتیان کردوە بە کاری خێرخوازی و پرۆژەی وەبەرھێنانیان ئەنجامداوە و ھاوکاری یەکە ئیدارییەکانیان کردوە.
لە مەراسیمەکەدا، یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئه‌حمه‌د عەلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور بەشدار بوون، جێگری سه‌رۆك لە وتەیەکدا ئاماژەی کرد بەو کارە خێرخوازیانەی بازرگانان ئەنجامیانداوە و داوایی کرد یەکە ئیدارییەکان زیاتر ھاوکاری بازرگانان بکەن و دەستخۆشی لە ھەموو لایەک کرد.
ڕاشیگه‌یاند ”له‌ساڵی ٢٠١٤دا كه داعش دروست بوو كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران سه‌ریهه‌ڵدا، كه بازرگانان و پیشه‌سازان رۆڵی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو له هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئیداره‌ی گه‌رمیان بازرگانان سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر ده‌گه‌ڕان تاكو هاوكاریه‌كانیان بگه‌یه‌نن به برا پێشمه‌رگه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێیوسته ئه‌مرۆ ئه‌م مه‌راسیمه ناو بنێنین مه‌راسیمی ئاشتكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایه‌به‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كان، ئه‌گه‌ر بێت و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كان زیاتر بێث، ئابوری ناوچه‌كان ده‌بوژێته‌وه و كار و خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ”ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كاتی هاتنی داعشدا بڕی یه‌ك ملیار دینارمان جێبه‌جێ كرد بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیداره‌ی سلێمانی زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیدا، ئه‌و كاره‌شمان وه‌ك وه‌فا و رێزێك بوو به ئیداره‌ی سلێمانی كه دروست كاریان كردوه”.
ده‌قی قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی ژووری و بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی: