یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت “ئێمە لە ژووری بازرگانی ئەرکی ئەخلاقیمان هەیە بەرامبەر بە ئەندامانمانو ئەو پرۆژانەی لەسنووری پارێزگای سلێمانیدا کاردەکەن، ناشمانەوێت بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست ببێت، پێوستە حکومەت پلانی هەبێت لەم بارەیەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە چەندین جارە لەبارەی کێشەکانی کەرتی پەلەوەر کۆدەبینەوە مەبەستمان ئەوەیە بازرگانان‌و خاوەن پرۆژەکان توشی زیان و مایەپوچبون نەبن، پێوسیتە ئیدارەی خۆجێی سلێمانی‌و حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن، لە کاتی خستە بازاڕی مریشکەوە رێگری لە ناردنی بۆ باشور و ناوەراستی عێراق نەکرێت، داواکارین جەنابی پارێزگاری سلێمانی‌و بەرێز قائیمقامی سلێمانی بێنە سەر خەت و هەوڵی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە بدەین، وەک ناتوانین پاڵپشتی دارایی ئەم بەرێزانە بکەین لە پێدانی سولفە و چاکردنی رێگاوبان، با رێگریشیان لێ نەکەین.
جێگری سەرۆکی ژوور جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامەنەوێت نرخی مریشک بە جۆرێک بەرزبێتەوە کە هاوڵاتیان زەرمەند بن، بۆیە پێوستە لیژەهاوبەشەکان نرخی مریشک دیار بکەن تاکو وەک کوردەواری دەڵێت نەشیش بستوێت نە کەباب.
لایخۆشیەوە، نازم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه پهلهوهریهكانى كوردستان، رایگەیاند “ئێستا مریشك زۆر هه‌رزان بوه، سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ریش وتمان زیانمان بهركهوتوهو ئه‌و نرخه‌ش كه به‌رزبۆته‌وه كاتیه‌و داده‌به‌زێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “ئه‌وكات وتمان به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخ كاتیه‌و دواى جه‌ژن داده‌به‌زێته‌وه، به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن قائیمقامى كه‌لاره‌وه زۆر ڕێگریى له‌خاوه‌ن كێلگهكانى په‌له‌وه‌ر ده‌كرێت، ئێمه داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌م ڕێگریهكانمان له‌به‌رده‌م لاببه‌ن‌و هه‌میش نرخێكى جێگیر بۆ هه‌ر چوار وه‌رزه‌ى ساڵ دیاریبكاتو نرخى مریشك بۆ هه‌میشه‌یى یه‌ك نرخ بێت”.
جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش له‌خه‌مى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆیه‌تى، تێچوى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌رزان بكات‌و ئێمه‌ش هاوكار ده‌بین بۆ جێگیربونى نرخى مریشك به‌هه‌میشه‌یی”.
له‌باره‌ى نرخى ئێستاى مریشكه‌وه ڕایگه‌یاند، “ئێستا نرخى مریشك بۆ 1900 دینار دابه‌زیوه‌و بۆ شاره‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش دهڕواتو دڵنیاییش ده‌ده‌ین نرخى مریشك به‌رزنابێته‌وه، چونكه مریشكێكى زۆر بونى هه‌یه”.
ئه‌وه‌شى وت، “ئێستا خاوه‌ن كێڵگه‌كان لهزیانێكى ئێجگار گه‌وره‌دان، چونكه هه‌ر كیلۆیه‌ك 3 هه‌زار دینار له‌سه‌ر شانى خۆمانه‌و به1900 دینار به‌هاوڵاتیانى ده‌فرۆشینه‌وه”.