ئا: زریان – رێژەن
بەرپرسی پێشووی سەنتەری زانیاری کار لەژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی زۆر گرنگه ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كان سه‌نته‌ری زانیاری كاریان هه‌بێت کە له‌وڵاتان گرنگی زۆری پێده‌رێت تاكو خاوه‌ن پرۆژه بچوكه‌كان لهكهوتنو داخستن بپارێزرێت، ئەو دەڵێت ” سه‌نته‌ری زانیاری كار له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ کارکردنیدا رۆڵێكی زۆر گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر لهخاوهنكارانیش لێی سوودمه‌ند بوون”.
نیگار عەلی، بەرپرسی پێشووی سەنتەری زانیاری کار لەژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە سه‌نته‌ری زانیاری کار به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه دامه‌زرا كه هاوكاری پڕۆژه بچوكه‌كان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه تازه دائهمهزرانو ناوه‌كانیان بۆ تۆمار ده‌كرا له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه، ئەو وتی “پڕۆژه‌ی بچوك‌و مامناوه‌ند به‌ردی بناغه‌ی ئابوری وڵاته، پێوسته زۆر گرنگییان پێبدرێت، یه‌كێك له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه بریتییه له‌وه‌ی كه پیشه ده‌زانن پیشەیهكی وه‌كو بەرگدروویی یان دارتاشی یان ئاسنگه‌ریی یان فیتیهری فێر بوون، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بێت، پێوستیان به‌چه‌ند زانیارییه‌كی تر هه‌یه، وه‌كو چۆنیه‌تی پاره بهڕێوهبردنو ئیداره‌دانی پڕۆژهكانیانو مامەڵه كردن له‌گه‌ڵ شاگرد‌و كرێكاره‌كان، ئه‌مانه به‌شێوه‌ی پرۆگرام له‌لایه‌ن رێكخراوی (ئایڵ ئۆ) پێشكه‌شی سه‌نته‌ری زانیاری كار كرا له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی ئه‌و جۆره پڕۆژانه بده‌ن”.
وتیشی “هه‌موو پیشه‌و پڕۆژه‌یه‌ك كه مرۆڤ پیاده‌ی ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه فێر ده‌بێت یاخود له‌لایه‌ن دایك‌و باوك‌و كه‌سوكار یان وهستایهکەوه فێرده‌كرێت، ئه‌و پیشانه ده‌بێته میهنهیهك بۆ كه‌سه‌كان، به‌ڵام فێری ئه‌وه ناكرێن كه چۆن پڕۆژه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رن، لێره‌وه رۆڵی سه‌نته‌ری زانیاری کار له‌ناو پڕۆژه پیشه‌ییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته هه‌موو خاوه‌نكارێك هه‌م ئیدارهدانو هه‌م به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كه‌ی بزانێ‌و پیشەکەشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پڕۆژه‌كه‌ی سه‌ربخات”.
نیگار ئەوە رووندەکاتەوە کە له‌ساڵی ٢٠٠٨دا هه‌وڵی دروستكردن‌و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زانیاری كار دراوە له‌ژووری بازرگانیه‌و پیشه‌سازی سلێمانی، به‌ڵام له‌ساڵی ٢٠٠٩ سەنتەرەکە كراوەتهوه، ئەو وتی “من له‌ساڵی ٢٠٠٩ تاكو ٢٠١٦ له‌م سه‌نته‌ره‌دا كارم ده‌كرد، نزیكه‌ی ٤٩٠ تاكو ٥٠٠ كه‌س ڕاهێنانی وه‌رگرت له‌بواره جیاوازه‌كاندا، له‌باره‌ی پهرهپێدانو ئیداره‌دانی پڕۆژه‌كان، كه چۆن كه‌سێك ده‌ستبكات به‌كاركردن، چ شتێك پێویسته بیزانێت، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خهسڵهتهكانیو ناسینی بازاڕ‌و توانا داراییه‌كانی كهسهکەو چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كه، گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی”.
وتیشی “چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌كان یه‌كێك بوو له‌كاره‌كانمان، پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرا كه خاوه‌نكاری خۆیان بوون، به‌ڵام كاره‌كانیان توشی كێشه‌یه‌ك ببوو، یاخود پێویستی به‌زانیاری بوو له‌سه‌ر جۆری کارەكان، ئەو کەسە ده‌هاته ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی‌و خولی ڕاهێنانی له‌سه‌نته‌ری زانیاری وه‌رده‌گرت”.
نیگار جەغت لەوە دەکات کە سه‌نته‌ری زانیاری كار له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا کە کاری کردووە، رۆڵێكی زۆر گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌بووەو ژماره‌یه‌كی زۆر لهخاوهنكارانیش لێی سودمه‌ند بوون، چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ته‌نها زانینی پیشەیەک، کارهكانی فراوان بكات، ئەو وتی “ده‌بێت خاوهنكاران بازاڕگه‌ری بزانن، له‌باره‌ی چۆنه‌یه‌تی ناسین‌و زانینی هه‌له‌كان لهكڕینو فرۆشتندا شاره‌زا بن، شێوازی مامەڵه كردن له‌گه‌ڵ كڕیاران‌و كارمهندانو چۆنیه‌تی زانین‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان بزانن، ئه‌مه لهپزیشكێكهوه تاكو ئه‌و كه‌سه‌ی كارێكی بچوكی هه‌یه گرنگه‌و پێوسته بیزانێت بۆ به‌رده‌وام بوون‌و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان، هه‌ر خاوه‌نكارێك نه‌توانێت ئیداره‌یه‌كی باشی كاره‌كانی خۆی بدات ناتوانێت ئیداره‌ی كارمهندو شاگردهكانیشی بدات”.
وتیشی “سه‌نته‌ری زانیاری كار تاكو ساڵی ٢٠١٦ به‌رده‌وام بوو، هیوادارم جارێكی دیكه ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ستی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه بگرێت‌و كۆیان بكاته‌وه تاكو بتوانین كاره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ین، چونکە دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان كاره‌كانیان لەده‌ست دا یاخود له‌لێواری كه‌وتندان، ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێكی زانیاری هه‌بێت كه بتوانێت ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كان بدات‌و دەرفەت‌و هه‌له‌كان پیشانی خاوهنكاران بدات‌و رێنمایان بكات له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان، له‌وانه‌یه كه‌متر پڕۆژه‌کان بکەون نه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی بچوك دابخرێت، كه زیانی زۆر به‌ئابوری وڵات ده‌گه‌یه‌نێت”.
نیگار ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر گرنگه ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كان سه‌نته‌ری زانیاری كاریان هه‌بێت، ئه‌مه له‌وڵاتان گرنگی زۆری پێده‌رێت تاكو خاوه‌ن پڕۆژه بچوكه‌كان لهكهوتنو داخستن بپارێزرێت، ئەو وتی “گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌كان به‌شێوازی زانستی به‌ڕێوه‌ببرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌بازاڕ كارده‌كه‌ن ئه‌زمونیان وه‌رگرتووه، هه‌ندێك كار فێر بوون، به‌ڵام لایه‌نه زانستییه‌كه زۆر گرنگه بۆ به‌رده‌وام بوون‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كان، له‌كاتی هاتنی كۆرۆنا بینیمان زۆرێك له‌پڕۆژه‌كان داخران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانرایه ههلو دەرفەتی نوێ‌و باشتر پیشانی خاوهنكاران بدرێت‌و وایان لێبكرێت بەئاسانی كۆڵ نهدهنو پڕۆژه‌كانیان دانەخهن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وڵاتێكی پێشكهوتوت هه‌بێت، به‌رده‌وام پێوستت به‌سه‌نته‌ری ڕاهێنانو به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌و سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوو بواره‌كه گرنگن‌و یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن”.
وتیشی “له‌هه‌رێمی كوردستان له‌شكرێك له‌گه‌نج ساڵانه زانكۆ ته‌واو دهكهنو زانیاری باشیان پێیه، به‌ڵام بوێری ئه‌وه‌یان نیه ده‌ست به‌كار بكەن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر كه‌م پاره‌ی پێیه، ناتوانێت ریسک بكات، شوێنێكیش نیه بتوانێت پاڵپشتی گه‌نجان بكات‌و ڕێگاو دهرفتهكانی پیشان بدات كه چۆن كاره‌كان ده‌ستپێبكات‌و به‌رده‌وام بێت، به‌مه هاوكاری گه‌نجان ده‌كرێت، بۆیە پێویسته له‌كوردستان سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری كار چالاك بكرێنه‌وه كه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری كار پەککخراونو شكستیان هێناوه، به‌ڵام له‌شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق زۆر گرنگی به‌سه‌نته‌ری زانیاری ده‌درێت”.