دوای ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان گفتوگۆی کرد لەبارەی دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان پێدانی مۆڵەت بۆ ھاوردەکردنی کاڵا خۆراکییەکان و ئاسانکاری کردنی زیاتر بۆ بازرگانان بە سپاسەوە بڕیاردرا کارئاسانی بۆ بازرگانان بکرێت و دەسەڵاتەکان دابەزێت بۆ پارێزگاکان.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ” سپاسی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەکەین، کە ئەم بڕیارەی دەکردوە، بڕیارەکە گرنگە بۆ ھاوردەکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان”.
ئاماژی بەوەشدا بازرگانان لە ڕێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بەردەوامن لە ھاوردەکردنی کاڵاکان و کۆگاکان پڕن لە خۆراک و شتومەک.
رۆژی سێشەممە لەبینای ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بەئامادەبوونی سیروان محهمهد، سەرۆکی ژوورو ئاوات محهمهد، قائیمقامی سلێمانیو سۆران عهبدولغهفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیو ژمارەیەک لەبازرگانان، کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو، سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕیگەیاند “داواکارین دەسەڵاتەکان دابەزێت بۆ بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەوان بتوانن مۆڵەت بدەنە بازرگانان”.
دهقی بڕیارهكه: