ڕێکەوتی 2025/2/21 بەئامادەبونی، بەڕێز(بافڵ تاڵەبانی) سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی و محەمەد رەسوڵ سەفرەیی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی ستیڤن هیچنس، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، بەشداربوون.
ئەم ڕێورەسمە لە دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سوپاسی باڵوێزی بەریتانیای لەعێراق کرد کە هاوکاری و پشتیوانی ژووری بازرگانی سلێمانی بووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لا.

