سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداربون لە کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی.
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/٢٠ بەئامادەبونی علی علاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی ،نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و محەمەد رەسوڵ جێگری سەرۆک و عوبێد ئەحمەد، جەوهەر ستار،بابان عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و بازرگانان و وەبەرهێنەران و سەرمایەداران ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لەشاری سلێمانی کرایەوە.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی گرنگی زۆری هەیە دەبێتە هۆی بەهێزبوون و گەشەسەندنی ئابووری و بازرگانی ناوچەکەمان.
ئەم ناوەندە دەبێتە پەیوەندییەکی گرنگ لە نێوان بازرگانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی یارمەتییان دەدات بۆ زیادکردنی داهات و گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق.
