لەسلێمانی حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار کرایەوە.

بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە خاوەن کاران و بازرگانان حەوتەمین فیستیڤاڵی بەهار کرایەوە.
رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١٩ محەمەد رەسول جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عوبێد ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، جێگری پارێزگاری سلێمانی بەشدارییان کرد لە کردنەوەی خولی حەوتەمی فیستیڤاڵی بەهار.
محەمەد رەسوڵ جێگری سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا لە بوارە جیاوازەکاندا بەشدارن لەم فیستیڤاڵەدا بۆ هەرزان کردنی نرخ بۆ پێشوازی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تا هاوڵاتیان سودمەندبن لە کڕینی پێداویستییەکانیان بە نرخێکی هەرزان.
ڕاشیگەیاند ئەم فیستیڤاڵە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت لە رێکەوتی ٢/١٩ بۆ ٢/٢٨ رۆژانە لە کاتژمێر ١٠ـی سەر لە بەیانی بۆ ٦ــی ئێوارە کراوەیە.