لەشاری سلێمانی باڵوێزی کەنەدا لە عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگان و سەرمایەداران کۆبویەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و حەمید عبدووڵا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ڕۆژی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٣٠ لەشاری سلێمانی چاویکەوت بە بەڕێز(غريغوری غالیغن) باڵوێزی کەنەدا لە عێراق.
لەدانیشتنەکەدا ژماریەک لە بازرگان و سەرمایەداران بەشداربون باس لە کار و پەیوەندییە بازرگانییەکان و وەبەرهێنان کرا لە نێوان شاری سلێمانی و ووڵاتی کەنەدا.
باڵوێزی کەنەدا، سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کە بەشداریان کرد لە پێشانگای خۆراکی لە ووڵاتی کەنەدا و ئەو کۆبونەوانەی ئەنجامیانداوە، جەختکردنەوە لەکاری هاوبەش و سەردانکردنی کۆمپانیاکانی ووڵاتی کەنەدا بۆشاری سلێمانی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە نێوان هەردولادا.
سیروان محەمەد، لەدانیشتنەکەدا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش و هاتنی کۆمپانیا وەبەرهێن و بازرگانیەکان بۆشاری سلێمانی قسەیکردوو هیوای خواست سەفیری کەنەدا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازەگانیەکان.
لای خۆشیانەوە بازرگانان و وەبەرهێنەران لەدانیشتنەکەدا سوپاسی باڵوێزی کەنەدایان کرد بۆپشتیوانی کردن و گرنگیدان بە کاری زیاتر لەنێوان هەردولادا.
لەمانگی نیساندا شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ووڵاتی کەنەدایانکرد.