بڕیاره له سبه‌ینێ یەکشەممەوه كاركردن به بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق قۆناغی سێیه‌می رێكاره‌كانی بۆ ئاسان به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به نرخی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه ۱۹ی ئاداری ۲‌۰۲۳، پێدانی پاره به‌شێوه‌ی نه‌قدی به گه‌شتیاران له حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ ۲ هه‌زار دۆلار كه‌مده‌كرێته‌وه”.
لایخۆیه‌وه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران تاوه‌كو دوو هه‌زار دۆلار كه له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به گوێرەی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستپێده‌كات.