لیرەی توركی بە زیاتر لە 2% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ژمارەی پێوانەیی دابەزین نزیكبووەوە، پاش دووپاتكردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە پابەندبوون بە كەمكردنەوەی نرخی سوود لەسەری.
پاش بەرزبوونەوەكەی لە ڕۆژی سێشەممە، جارێكی دیكە لیرە بە ڕێژەی 2.45% دابەزی و گەیشتە 13.80 بەرامبەر دۆلار، بەراورد بە داخستنی پێشتر كە گەیشتە 13.45.
دراوە توركییەكە لەمساڵدا 46%ی بەهاكەی لەدەست داوە و هەفتەی ڕابردوو كەمترین دابەزینی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد كە گەیشتە 14.0 لیرە بەرامبەر بە دۆلار.
لەكاتی گەڕانەوەی سەرۆكی توركیا لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر، ئەردۆغان جارێكی دیكە بەرگری لە سیاسەتی نەختینەیی خۆی كردەوە و وتی، “توركیا هەڵاوسان و بەرز و نزمییەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكە كەمدەكاتەوە لەڕێی كەمكردنەوەی نرخی سوودەوە”.