ئەمڕۆ هەینی، بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی بەجۆرێك كە یەك دۆلار ئەمریكی گەیشتە 17.32 لیرە.
ئەمڕۆ هەینی، لە کاتی کردنەوەی بۆرسەی ئیستانبوڵ و بازاڕی دراوەکانی تورکیادا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 17.32 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 16ـی حوزەیران، لە کاتی داخستنی بۆرسەی ئیستانبوڵ، یەک دۆلار بە 17.30 لیرە بو.
لیرەی تورکی تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 8%ـی بەهای خۆی لەدەستداوە. رۆژی دوشەممە 9ـی ئایاری 2022 دوای تێپەڕبونی 5 مانگ بۆ یەکەمینجار بەهاری لیرە بەرامبەر بە دۆلار 15 لیرەی تێپەڕاند.