تادێت داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، به مه‌به‌ستی ڕێدان به مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر له ئازه‌ربایجان و په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌مانی توركیاوه به‌های لیره‌ی توركی زیاتر داته‌پێنێت.
ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه و تاكڕه‌وییانه‌ی ئه‌ردۆغان، له ناوخۆی توركیا وه‌ك بڕیاری هه‌ڵه لێك دراوه‌ته‌وه و ئابووریناسانی وڵاته‌كه، باسیان له ڕووخان و داته‌پینی ئابووری وڵاته‌كه كردووه. پێشیان وایه لیرەی تورکی بەردەوام دەبێت لە لەدەستدانی بەهاکەی و تاکو کۆتایی ساڵ ده‌گاتە ئاستی 11 لیرەی تورکی بەرانبەر یه‌ك دۆلاری ئەمه‌ریکی.
ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه ڕاگه‌یاند، “له بۆڕسه‌ی فه‌رمی توركیا، ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 997 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 138 لیره‌ی توركییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ته‌نیا له ماوه‌ى 24 سه‌عاتدا ئاستی داشکانی لیرەی تورکی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمه‌ریکی گه‌یشتووه‌ته ڕێژەی 1%، ئه‌وه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانکی ناوەندی تورکیا بەردەوامه لە دابەزاندنی سوودی بانکی”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كه‌لوپه‌ل، سه‌وزه، میوه، خۆراك، هۆتێل، چێشتخانه، به‌نزین له ته‌واوی توركیا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و هاووڵاتییان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى توركیادا ڕۆژی 12ی تشرینی دووه‌می 2021، سه‌عات 11ى به‌یانی، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 9.99 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 30 لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.