بەهای دراوی توركی بەرامبەر بە دۆلار ئەمریكی و دراوە جیهانییەكان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ، 100 دۆلار بەرامبەر بە هەزار و 242 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكراوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە، بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان لە دابەزیندایە، گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە بۆ دانەبەزینی زیاتری بەهای لیرەی توركی هیچ ئەنجامێكی لێنەكەوتەوە و ئەمڕۆش، 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە هەزار و 242 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی لیرەی توركی لە ئێستادا بە دابەزینی مێژووی ناودەبرێت، لەكاتێكدا ساڵی 2001 لیرەی توركی بەرامبەر بووە بە دۆلاری ئەمریكی، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە ساڵ بەساڵ ربەهای زیاتر لەدەستدەدات.
ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی مەرکەزی تورکیای لەپۆستەکانیان دورخستەوە، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە.
بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی پەیوەندی هەیە بەدەستوەردانە بەردەوامەکانی ئەردۆغان لەسیاسەتی دراوی تورکیاو بانکی ناوەندیی، هەروەها هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.