جارێكی تر لیره‌ی توركیا به‌رانبه‌ر دۆلار نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد، له‌وه‌ته‌ی لیره هه‌یه هێنده‌ی ئێسته‌ی بێ به‌ها نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته 18.38 لیره، به‌و پێیه هه‌ر 100 دۆلار به هه‌زار و 838 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه پێشتر ئه‌وه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
لانی كه‌م له 12 ساڵی رابردوودا لیره به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه، دابه‌زینه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستی به فراوانخوازی و تاكڕه‌وییه‌كانی كردووه، زیاتر خێرا بووه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
نرخی دۆلار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 13.5 و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو حه‌وت لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی شه‌ش لیره بوو.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا، بریتی بوو له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.
له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 12 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
به‌شێك له چاودێرانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر لیره تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 20 لیره، ئه‌وه‌ش به واتای زیاتر پاشه‌كشه‌ی ئابووری توركیا و هه‌ڵاوسان و تێكچوونی باری ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دێت.