نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكایی گه‌یشته 13 لیره و 76 قرووش، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخی لیره‌یه به‌رانبه‌ر دۆلار له مێژوودا تۆمار كرابێت.
له بۆڕسه‌ی فه‌رمیی توركیا، ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به هه‌زار و 376 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 553 لیره‌ی توركییه.
ته‌نیا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ئاستی داشكانی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌ی 0.2%، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا به‌رده‌وامه له دابه‌زاندنی سوودی بانكی، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی توركیایش له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه كاریگه‌ری زیاتری هه‌بووه.
به‌و جۆره پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌های لیره‌ی توركی بگاته هه‌زار و 600 لیره به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. هه‌روه‌ها له ساڵی نوێشدا دابه‌زینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ یان به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كه‌لوپه‌ل، سه‌وزه، میوه، خۆراك، هۆتێل، چێشتخانه، به‌نزین له ته‌واوی توركیا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و هاووڵاتییان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیادا ڕۆژی دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 2021، سه‌عات 10ی به‌یانی، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 13.81 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 390 لیره بۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.