وهزیرى ژینگەی عێراق زانیارییهكى مهترسیدارى لهسهر لێكهوتهكانى خۆڵبارین لهعێراق ئاشكراكردو ڕایگهیاند، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ئاب نزیکەی 100 ڕۆژ لەعێراق خۆڵبارین ههبووە، هەموو ڕۆژێکی خۆڵبارینەکەش 10 ملیار دینار زیان بەئابوریی عێراق گەیشتووه”.
جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق لەلێدوانێکدا بەڕۆژنامەی سەباحی حکومیی وتووە، “لەئێستادا گەورەترین ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەرووی وڵات دەبێتەوە بریتییە لەگۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژینگەی عێراق درووستکردووە، لەناویاندا شەپۆلەکانی خۆڵبارینە کە لەماوەی چەند مانگی ئەمساڵدا 100 ڕۆژی خۆڵبارین بووەو ڕۆژانەش زیانی 10 ملیار دیناری گەیاندووە واته بهكۆى ئهو 100 ڕۆژه زیانى یهك ترلیۆن دینارى بهعێراق گهیاندووه”.
فەلاحی وتویەتی:”کەمی سەرچاوەکانی ئاو، کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، زیادبوونی تێکچوونی زەویو فراوانبوونی ڕووبەری بەبیابانبوونی زەویی، ئەو ئاستەنگانەن کە مەترسیان لەسەر ئاسایشی خۆراکو ژینگەی وڵاتەکە دروستدەکەن”.
وەزیری ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستی بەزیادکردنی بەکاربردنی وزەیە، بەتایبەت وزە پاکو نوێبووەکانی وەک وزەی خۆرو وزەی با، لەسەر ئەو بنەمایەش وەزارەتەکەیان کار لەسەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک دەکات کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەو بەفیڕۆدانی سەرچاوەکانی وزە لەوڵاتدا.