به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌ن كارگه‌كانی سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و به‌رپرسانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فروان له‌باره‌ی كێشه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی له بینانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌ن كارگه‌كانی شاری سلێمانی له نزیكه‌وه كێشه و گرفته‌كانیان گه‌یانده، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ”له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له گرنگیدان به فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات كراوه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه گرنگی به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری بدرێت، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان بره‌خسێنێت له كه‌رتی تایبه‌ت”.
ڕاشیگه‌یاند ”ئه‌مرۆ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی بازرگانی به گرنگمان زانی له نزیكه‌وه گوێ له كێشه‌و گرفته‌كانی خاوه‌ن كارگه‌كانی شاری سلێمانی بگرین تاكو كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، له هه‌ولێر و دهۆكیش كۆبونه‌وه ده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان، كاك كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتێكی ٢٨ خاڵی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی ئێمه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و راپۆرته سێ كۆبونه‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ین تاكو هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی خاوه‌ن كارگه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
وه‌زیری بازرگانی به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا گوێمان لێ بوو به‌ڕاستی كاره‌ساته، كێشه‌كانی خاوه‌ن كارگه‌كانی شاری سلێمانی برتیین له نه‌بوونی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و ستافه‌كه‌ی كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردوه و پرۆژه‌یان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شێكی تر له كێشه‌كان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانه له په‌رله‌مانی كوردستان، كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و كاره‌با و گومرگ و بازگه‌كان كه رێگری ده‌كه‌ن له به‌رهه‌می ناوخۆ، كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قائیمامقامیهت ، كه به زوترین كات چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د سهرۆركی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك نوێنەری بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و هەموو چالاكییە ئابوورییەكان، بەردەوام لەهەوڵ و كۆششدایە لەگەل وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیی و دامودەزگاكانی حكومەت، بۆ چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانەی دروست دەبێت بۆ ئەندامانمان، لەماوەی ڕابردودا چەند كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا لەگەل پیشەسازان و خاوەن پڕۆژە پیشەسازییەكان و بانگێشتی بەرێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانمان كرد بۆ چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانی دروست بوە، بۆ پیشەسازانمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری گرفتەكان لەئاستی چارەسەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانیدا نیە، ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان گەورەییان نواندووەو سەردانی شاری سلێمانی كردووە بۆ گوێگرتن لەو كێشەو گرفتانەی كەرتی پیشەسازی پێوەی دەناڵێنێت، بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بە رۆڵی خۆی هەلبستێت لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستاندا، لەگرنگترین ئەو كێشانەش:
1. زۆری ڕۆتینیات و ڕێكاری كارگێڕی بۆ دامەزراندنی كارگەو فراوانكردنی كارگەو رێكارەكانی هاوردەی كەرەستەی سەرەتایی، زۆر جار پێدانی مۆڵەتی كارگەیەك زیاتر لە ساڵێكی پێدەچێت، ڕەزامەندی هێنانی كەرەستەی سەرەتایی لە دەرەوەی وڵات ڕەزامەندی چەندین لایەنی دەوێت و كاتێكی زۆری پێدەچێت كە خاوەن كارگەكانی بەتەواوەتی بێزار كردووەو بەرهەمهێنانیان دوادەكەوێت.
2. زۆربەی كاری كاگەكان دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی سلێمانی گشتی نییە. لەكاتێكدا شاری سلێمانی یەكێكە لە شارە پیشەسازییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆری پیشەسازییە قورسەكانی عێراق دەكەونە ئەم پارێزگایەوە. وەك چیمەنتۆ، ئاسن ، خشت ، دەرمان … هتدا، پێویستە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بكرێتە گشتی و زۆبەری كاری كارگەكان لەشاری سلێمانی جێ بەجێ بكرێت و نەگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر.
3. زۆری رسومات و خەرجییەكان بۆ هاوردەی كەرەستە سەرەتاییەكان. كە لەگەڵ هاندان و پشتگیری بەرهەمی خۆماڵیدا ناگونجێت. بۆ نمونە هێنانی كەرەستەی سەرەتای بۆ كارگەیەكی پاكەرەوە زۆر زیاترە لە گومرگی هێنانی بەرهەمێكی پاكەرەوەی دەرەكی.
4. نەبوونی ناوچەی پیشەسازی بۆ پڕۆژەی بچوك و مامناوەند، زۆربە ئەو پڕۆژانەی كە دادەمەزرێن دەكەونە دەرەوەی ناوچە پیشەسازییەكان و زۆربەیان لە شوێنی كرێدان.
5. زۆری نرخی رسوماتی كارەبا بەراورد بە حكومەتی عێراق، كە بۆ هەر یەكەیەكی كارەبای پیشەسازی لە عێراق 60 دینارەو لە هەرێم لە 120 دینارەوەیە تا 145 دینار. لەكاتێكدا زۆربەی بەرهەمی كارگەكانی هەرێم دەنێردرێت بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەگەری ئەوە هەیە لە ئایندەدا كارگەكانمان نەتوانن كێبەركێ ی كارگەكانی عێراق بكەن بەهۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی خەرجی كارەباوەو خەرجییەكانی ترەوە.
6. زۆری باجی هەرەمەكی ساڵانە بۆ هەموو چالاكییەكان كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كۆمپانیا‌و كارگەو پیشەو چالاكییەكانی تر بۆ زانیاری بەڕێزتان لە ساڵی 2021 وە تا ئێستا زیاتر لە 600 كۆمپانیا پاكتاوبوون. تەنها لە ساڵی 2022 دا لە ژورەكەمان 338 نوسینگەی خانوو زەوی مۆڵەتەكانیان ڕەتكردۆتەوە، هەموو چالاكییەكانی تر بەم شێوەیەیە، ئەمەش ئاماژەیەكی خراپە پێویستی بە دیراسەی خێرا هەیەو پێویستە حكومەت چاو بە ڕێنماییەكانی باج و رسومات و زۆری ڕۆتینیاتدا بخشێنێتەوەو بەجۆرێك ئاڕاستەیان بكات كەرتی ئابووری ببوژێنێتەوە. نەك ئەوەی كە تائێستا دروست بووە نەمێنێت و لەدەستی بدەین.
7. یاسای ژمارە 11 ساڵی 2010 بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
8. لەبەرامبەر لێخۆشبوونی گومرگی كە 1% كراوە بە سفربەڵام بۆ هاوردەی كەرەستەی سەرەتایی كارگەكان ئێستا 3% پارە وەردەگیرێت بەناوی كرێی پشكنینەوە (اجور كشف) ئەم بڕە پارەیە زۆر زیاترە و تێچووی بەرهەمەكان بەو ڕێژەیە زیاد دەكات و بەرهەمە خۆماڵییەكان ناتوان كێبەركێی بەرهەمی هاوردەی هاوشێوە بكەن بەتایبەتی لە ئێستادا كە گومرگی بەرهەمە هاوردەكراوەكانیان كەمكردۆتەوە.
9. یاسای 20 ی عێراقی وەك خۆی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، بەداخەوە چەند بڕگەیەكی ئەم یاسایە لە هەرێمی كوردستان كاری پێناكرێت بەتایبەتی ئەو بڕگەیەی كە ڕێگە دەدات بە بەكارهێنانی زەوی كشتوكاڵی بۆ پڕۆژەی پیشەسازی و فراوانكردنی بە ڕەزامەندی لایەنە پەوەندیدارەكان.
10. دابین نەكردنی سوتەمەنی بۆ ئەو كارگانەی بۆ بەرهەمهێنانیان پێویستیان بە جۆرەكانی سوتەمەنییە، وەك لە پێشتردا لەلایەن حكومەتەوە بەنرخی هاندان بۆیان دابین دەكرا. زۆرێك لەكارگەكان تەنها لەكاتی كارەبای نیشتیمان‌دا كاردەكەن بەهۆی بەرزی نرخی سوتەمەنی بۆ كارەبای موەلیدە.